به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه نیوز، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ڕاگه‌یه‌ندرا، لیستی حیکمه سه‌ر به عه‌مار حه‌کیم ڕایگه‌یاند که هاوپه‌یمانییه‌کی گه‌وره له نێوان چوار لیستی براوه و سه‌ره‌کی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق دروست ده‌کرێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، محه‌مه‌د جه‌میل میاحی، وته‌بێژی لیستی حیکمه ڕایگه‌یاند که له میانه‌ی ۷۲ کاتژمێری داهاتوو هاوپه‌یمانییه‌کی گه‌وره له نێوان لیسته‌کانی سائیرون، نه‌سر، حیکمه و فه‌تح دروست ده‌بێت.
شایانی باسه که عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی لیستی حیکمه‌ی عێراق پێشتر له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، حه‌یده‌ر عه‌بادی و هادی عامری سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق دیداری کردبوو.
Your Comment